ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تێکرای مه‌رزە هاوبه‌شەکانی نێوان ئه‌و وڵاته‌ و ئێران داده‌خرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ به‌غدا ڕاگه‌یێندراوێکی ده‌رکردوووه‌ و تێیدا گوتوویه‌تی ڕۆژی 22ی گوڵان واتا 12ی ئایار هه‌موو مه‌رزه‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوان ئێران و عێراق داخراو ده‌بن ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ به‌غدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ له‌ کاتژمێر 12ی شه‌وی ڕۆژی 21ی گوڵان واتا 11ی ئایاره‌وه‌ تاوه‌کوو کاتژمێر 12ی شه‌وی 22ی گوڵان واتا 12ی ئایار هه‌موو مه‌رزه‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوان ئێران و عێراق داخراو ده‌بن و داوا کراوه‌ هاووڵاتییان و گه‌شتیاران له‌و ڕۆژه‌دا سه‌فه‌ر نه‌که‌ن.

له‌ ڕاگه‌یێندراوی باڵوێزخانه‌که‌دا ئه‌وه‌ش زیاد کراوه‌ ڕۆژی 12ی ئایار هه‌موو دایره‌ ده‌وڵه‌تییه‌کانی عێراق پشوو ده‌درێن و داوا له‌ هاووڵاتییانیش کراوه‌ سه‌فه‌ره‌کانیان له‌و ڕۆژه‌دا یان دوابخه‌ن یان پێشی بخه‌ن چوونکه‌ له‌و ڕۆژه‌دا به‌ هیچ له‌ونێک هاتوچۆ له‌ سنووره‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوان ئێران و عێراق ناکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13856

Your Comment

You are replying to: .
captcha