ده‌بێ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ته‌عامولی دادپه‌روه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی ببێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌ سه‌رکردایه‌تیی هادی عامری جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌نگدان به‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق مه‌رجی له‌سه‌ره‌ ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو ته‌عامولێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی ببێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فالح خه‌زعه‌لی سه‌رکرده‌یێکی باڵای هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وت: هاوپه‌یمانییه‌که‌ی له‌ قۆناغی داهاتوودا پاڵپشتی له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانێک ناکات که‌ ته‌عامولێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی نه‌بێت.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ هه‌ندێک که‌س پێیان وایه‌ حه‌شدی شه‌عبی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داموده‌زگایێکی سه‌ربازی له‌ عێراقه‌ ڕکابه‌ری سیاسیش ده‌کات و ده‌شڵێت: ده‌بێ پڕۆسه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ عێراق بپارێزێت و سه‌ڵاحییه‌تی هه‌ر یه‌ک له‌ به‌ربژێرانی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێش له‌ پشتڕاست‌کردنه‌وه‌ لێک بدرێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13855

Your Comment

You are replying to: .
captcha