به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێکخراوی هه‌واڵگریی تورکیا (میت) به هاوکاریی هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئێزمیر ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شیان دژ به جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌ست پێ‌کرد و هێرشیان کرده سه‌ر 118 مه‌کۆی ئه‌و جه‌ماعه‌ته له ئێزمیر.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه شه‌وانه‌دا هێزه‌کانی میت 72 ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی گوله‌نیان ده‌ستگیر کرد که له نێوانیاندا مامۆستای جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌بینرێت و له شوێنی ژیانیان هه‌ندێک که‌ره‌سته‌ی پێوه‌ندیی دیجیتاڵ و لۆگۆی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن که‌شف کرا و ده‌ستی به سه‌ردا گیرا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ستار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment