بەپێی هەواڵی کوردپرێس زێباری له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند وێنهیێكی خۆ له‌گه‌ڵ پاڵ ژماره‌یێک له ڕزگاربووی كوردی ئێزدی له‌ده‌ست داعش بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی"ئەمرۆ(5-5-2018) لە شاری دهۆک سەردانی نووسینگەی رزگار کردنی خوشک و برایانی ئێزیدی لە دەست تیرۆریستەکانی داعش-مان کرد، نووسینگەکە بە پشتیوانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان ، تا ئێستا( 3274)کەسی لە دەستی داعش رزگار كردووه".
هۆشیار زێباری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه سه‌ڕه‌ڕای ڕزگاركردنی ئه‌و ژماره‌ی زۆره تاوه‌كو ئێستا (3243)كوردی ئێزدی ماون كه له‌ده‌ستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ڕزگاریان نه‌بووه.
دوای داگیركردنی شارۆچكه‌ی شنگال و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه ، وێڕای كوشتن و زيندهبهچاڵكردنی سه‌دان ژن و منداڵ و پیاوی كوردی ئێزدی، به هه‌زارانی دیكه‌شیان كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌وه به‌ره‌و شوێنی نادیار بردران.
Your Comment