ئامادە نەبوونی چاودێرانی بیانی لە کەرکووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەى کەرکووکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، ناوى 10 هەزار چاودێرى نێوخۆییان تۆمارکردووە بۆ چاودێرى کردنى پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لەو شارە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولباست دەروێش وتەبێژى نووسینگەى کەرکووکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند تا ئێستا مۆڵەت دراوەتە 25 رێکخراوى کۆمەڵگەى مەدەنى تا چاودێرى پرۆسەى هەڵبژاردن لە کەرکووک بکەن.

سەبارەت بە ژمارەى ئەو چاودێرە بیانیانەى ناوى خۆیان بۆ چاودێرى کردنى پرۆسەکە تۆمار کردووە، عەبدولباست وتى باج بۆ 10 هەزار چاودێرى ناوخۆیى دروست کراوە، بەڵام تا ئێستا چاودێرى بیانى بۆ ناو تۆمار کردن نەهاتووەتە لاى ئێمە.

جوان حەسەن سەرۆکى لیستى یەکگرتوى ئیسلامى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، چاودێرى کردنى پرۆسەى هەڵبژاردنى لە کەرکوک لەلایەن چاودێرە بیانیەکانەوە بەگرنگ وەسف کرد، بەدەنگى ئەمەریکاى وت: خەڵک ترسى لە پێشێلکارى و تەزویران هەیە، بوونى چاودێرانى نێودەوڵەتى ئەو ترسەى خەڵک و هێزە سیاسیەکانیش دەرەوێنێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13834

Your Comment

You are replying to: .
captcha