په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش له ‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردوووه‌ بانگهێشتی‌ ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان كراوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌.

کوردپرێس- به ‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێک كه‌ وێنه‌یێكی‌ ده‌ست SNN كه‌وتوون تێیدا هاتوووه‌ "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌ بوون له‌ دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی گرێدانی به‌هاره‌ له ‌كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕۆژی‌ 7ی‌ 5ی‌ 2018."

ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ به ‌گوێره‌ی‌ حوكمی (ماده‌ی یه‌كه‌م) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 2017 (یاسای درێژكردنه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان) و حوكمی بڕگه‌ (2) له‌ ماده‌ی (17) و بڕگه‌ (1) له‌ ماده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بڕیار دراوه‌ بانگهێشتی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان بكرێت بۆ دانیشـتنی كردنه‌وه‌ی خولی گرێدانی به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13831

Your Comment

You are replying to: .
captcha