هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا هه‌مبه‌ر کورده‌کان و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار یه‌کسانه‌

به‌شی جیهان- چه‌نگیز ئاکتار پێی وایه‌ هاوپه‌یمانی نه‌کردنی هه‌ڵبژاردنی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا له‌گه‌ڵ پارتی HDP و کورده‌کان به‌و مانایه‌یه‌ که‌ هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا هه‌مبه‌ر کورده‌کان جیاوازییێکی زۆری له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئه‌وان هه‌مبه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته‌ نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا دووره‌په‌رێزی ده‌که‌ن له‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حیزبی HDP بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌ و هه‌ڵبژاردنی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری داهاتووی تورکیا هه‌ر بۆیه‌ هه‌ندێک له‌ شرۆڤه‌کاران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دان که‌ ئاوڕ نه‌دانه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا له‌ کورده‌کان و حیزبی HDP ده‌توانێت کارتێکه‌رییێکی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان بێت.

چه‌نگیز ئاکتار شرۆڤه‌کاری کاروباری سیاسی به‌ VOAی ڕاگه‌یاند: ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا به‌ شێوه‌ی ئاشکرا کورد و حیزبی کوردیی HDPیان له‌ هاوپه‌یمانیی هه‌ڵبژاردنی خۆیان سڕیوه‌ته‌وه‌ و به‌و کاره‌ ده‌یانه‌وێت به‌ هه‌موووان بڵێن که‌ هه‌ڵوێستی ئه‌وان هه‌مبه‌ر کورده‌کان و حیزبی HDP جیاوازییێکی زۆری له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستیان هه‌مبه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌ نییه‌.

ئاتیلا یاسیلادا له‌ سه‌نته‌ری گلۆبال سۆرس پارتنرز ئاماژه‌ به‌ به‌ربژێریی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش که‌سایه‌تیی سیاسیی دیاریی کوردی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردن و ناساندنی به‌ربژێرانی دیکه‌ وه‌کوو ئینجه‌ له‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ده‌کات و پێی وایه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌ره‌وڕوو نه‌خشه‌ڕێگایێکی سیاسیی پێچه‌ڵاوپووچ له‌ چاو ڕابردوو ده‌بێته‌وه‌ و کێشه‌گه‌لێکی زۆری بۆ دروست ده‌بێت.

ژماره‌یێک له‌ شرۆڤه‌کاران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ سه‌رووی 10 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست دێنێت و مومکینه‌ ئه‌ردۆغانیش به‌ بۆنه‌ی سیاسه‌تی دژ به‌ کورد له‌ تورکیا و سووریا به‌شێک له‌ ده‌نگی کورده‌کان له‌ ده‌ست بدات هه‌ر بۆیه‌ جه‌خت له‌سه‌ر کارتێکه‌ریی قووڵی ده‌نگی کورد له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌که‌ن به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کان له‌ ده‌نگی کۆمه‌ڵگای کوردی مومکینه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی تووشی کێشه‌ بن.

له‌ لایێکی دیکه‌وه‌ هه‌ندێک له‌ کارناسان پێیان وایه‌ له‌ ئه‌گه‌رێکدا که‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش پێش له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردن به‌ زیندان مه‌حکووم بکرێت مومکینه‌ ده‌نگده‌رانی HDP هه‌ڵبژاردنه‌کان بایکۆت بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13827

Your Comment

You are replying to: .
captcha