به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د سه‌هیوود له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتیی چوار ساڵه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌کات و ئه‌و سه‌رده‌مه به سه‌رده‌می زوڵم کردن له عێراقییه‌کان وه‌سف ده‌کات.
ناوبراو ده‌شڵێت: ئاستی بێ‌کاری، هه‌ژاری و بێبه‌شی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتیی حه‌یده‌ر عه‌بادی له چاو سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیرانی نووری مالیکی زۆر به‌رز بۆته‌وه و ئه‌و بابه‌ته خۆبواردنی خه‌ڵک له به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌دواوه ده‌بێت.
سه‌هیوود وتیشی: ده‌وڵه‌تی پێشووی عێراق به سه‌رکردایه‌تیی نووری مالیکی هه‌زار جار باشتر له ده‌وڵه‌تی ئێستایه چوونکه ده‌وڵه‌تی مالیکی هه‌لی کاری ڕه‌خساندبوو و ڕێژه‌ی بێ‌کاری که‌م کردبوووه‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "کنوز میدیا"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment