بەپێی هەواڵی کوردپرێس کۆمپانیای ڕاپرسیی گزیجی ڕایگەیاندووە ڕاپرسییەکە لە کۆی 21 پارێزگا و لە نێوان 3 هەزار و 680 کەسدا ئەنجام دراوە و بەو پێیەش مراڵ ئاکشنەر دەنگی زیاتر دەهێنێت لە محەڕەم ئینجە و ئەردۆغانیش لە خولی یەکەمدا هەڵبژاردن ناباتەوە.
ئەوەش لە حاڵێکدایە ژمارەی دەنگی محەڕەم ئینجە 18 بۆ 19 لە سەد بەراورد کراوە و مراڵ ئاکشنەر 28 بۆ 29 لە سەد. هەر بە پێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە سەڵاحەدین دەمیرتاش 8 بۆ 9 لە سەدی دەنگەکان دەهێنێت.
لەو ڕاپرسییەدا دوووپات کراوەتەوە کە ئەردۆغان ڕێژە 50 کۆ یەکی دەنگەکان ناهێنێت بەڵکوو لە خولی یەکەمدا 46 بۆ 47 لە سەدی دەنگ دەهێنێت.
ئەنجامی ڕاپرسییەکە بۆ پەڕلەمانی تورکیاش بەم شێوازەیە:
پارتی داد و گەشە و بزافی نەتەوەپەرەستی تورکیا: 50.7
ئی پارت: 19.4
پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا: 18.53
پارتی دیموکراتیکی گەلان: 10.06
سەرچاوە: ڕۆژنامەی بیرگۆن
Your Comment