به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا ڕای‌گه‌یاند: "به پێداگرییه‌وه له عفرین راوه‌ستاوین، تا ده‌سته‌به‌ر كردنی دۆخی ئه‌منی له‌و شوێنه ده‌مێنینه‌وه و دواتر ئیدلب ھه‌یه له به‌رده‌ممان، ته‌لرفات و منبه‌ج ھه‌یه".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا ڕاشی‌گه‌یاند: "ئایا بۆچی ده‌ستمان به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كرد؟ ئێمه مافی چوونمان بۆ ئه‌و شوێنه ھه‌یه، ئایا بۆچی؟ چوونكه له ڕاستیدا ناوی قه‌ڵغانی فوڕات، ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون بوو، به‌ڵام دواخرابوو، پێویست بوو ئه‌مه‌مان پێشتر ئه‌نجام بدابا، ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌نجامان دابایه ئه‌وا كلیس ئه‌وه‌نده نه‌ده‌كرایه ئامانج."
شایانی باسه؛ سوپای توركیا له مانگی 1ی ڕابردوو ده‌ستی به داگیر كردنی عفرین كرد و تا ئێستا له‌و شاره ماوه‌ته‌وه و ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داوای كشانه‌وه‌ی ده‌كرێت به‌ڵام به بیانووی بوونی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
هه‌ر به بیانووی بوونی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه ئه‌ردۆغان چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش كردنه سه‌ر شاری منبه‌ج له باكووری سووریا ده‌كات و ئه‌مریكاش له‌و باره‌وه هۆشداری داوه به‌و وڵاته.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment