بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاند: بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستکردی چێندراو لە عەفرین هێزێکی سەربازیی سوپای تورکیا کوژرا و سەربازێکیتر بریندار بوو.
ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ئەو هەواڵەی بڵاو کردەوە و وتی: ئۆپەراسیۆنی پاکسازی لە شاری عەفرین لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون درێژەی هەیە، هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا خەریکی پاکسازیی زەوینە بەربڵاوەکانی ناوچەکەن کە بە شێوەیێکی چڕ بومبی چێندراوی تێدایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment