بەپێی هەواڵی کوردپزێس، به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3-5-2018 قوباد تاڵه‌بانی له درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌كردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی قه‌زای كۆیه‌ی كرد.
له وتارێكدا قوباد تاڵه‌بانی وتی: هه‌وڵێک هه‌یه بۆ بچووك كردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دواتریش هه‌وڵێک هه‌یه بۆ بچووک كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی، نوێنه‌رانمان له به‌غدا به‌رهه‌ڵستی بچووک كردنه‌وه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
ناوبراو وتیشی: كێشه‌كانی كورد له به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بن و كێشه‌ی مووچه و بوودجه و ناوچه جێناكۆكه‌كان و ماده‌ی 140 له به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت و لە به‌غدا ده‌توانین سه‌رجه‌م مافه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش سوود له په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌رده‌گرێت بۆ خزمه‌ت كردنی هاووڵاتیان، یه‌كێتی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌ی كردووه و ڕای نه‌كردوه له به‌رپرسیارێتی و كه‌ی پێویست بووه له ھه‌موو لایێک شه‌ڕی كردووه و له ئێستادا شه‌ڕی سیاسی ھه‌یه و ته‌نھا له به‌غداده‌وه ده‌توانین چاره‌سه‌ری كیشه‌كان بكه‌ین و سنوور دیاری بكه‌ین ئه‌م شه‌ڕه‌ش ته‌نھا به یه‌كێتی ده‌كرێت.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتیشی: یه‌كێتی وه‌ک هه‌ندێک هه‌ڵپه‌ی پله و پایه‌ی نییه و خه‌می یه‌كێتی خه‌می خزمه‌ت كردنی هاووڵاتیان و ئه‌وانه‌ی كه دروشمی بریقه‌دار ده‌ده‌ن و زۆر قسه ده‌كه‌ن ناتوانن هیچ بكه‌ن و هیچیان پێناكرێت.
تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه یه‌كێتی له به‌غدا له‌سه‌ر ڕێباز و رۆئیای مام جه‌لال به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش یه‌كێتی هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و كۆنگره و نوێ بوونه‌وه.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment