بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادوەری دادگا "عەبدلسەتار بەیرەقدار"، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: دادگای سزادانی ناوەندیی عێراق بەگوێرەی مادەی دووی یاسای بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ تیرۆر، حوکمی زیندانی هەتایی بۆ هەشت ژنی بیانیی ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی داعش دەرکردووە.
بە وتەی دادوەر بەیرەقدار، ئەو هەشت ژنە کە حوکمی هەتاییان بۆ دەرکراوە سێ کەسیان هاووڵاتیی تورکیا، سێ کەسیان هاووڵاتیی کۆماری ئازەربایجان، یەک کەسیان لە ئوزبەکستان و یەکی دیکەشیان لە وڵاتی سووریاوە هاتوون.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment