به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 5 حیزبی کوردیی پلاتفرۆمی دیموکراته‌کانی کوردستان (KDP)، بزاڤی ئازادی، حیزبی ئازادیی کوردستان (PAK)، حیزبی سووسیالیستی کوردستان (PSK) و حیزبی دیموکراتی کوردستانی تورکیا (PDK-T) پاش ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانیی کوردستانی تورکیا له هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018 سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ زه‌که‌ریا یاپیچی ئۆغڵۆ سه‌رۆکی حیزبی ئیسلامگه‌رانی کوردیی هودا پار دیداریان کرد.
شاندی هاوپه‌یمانیی کوردستان له‌و دیداره‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حیزبی هوداپار نامه‌یێک که بنه‌مای سه‌ره‌کیی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی تێیدا نووسراوه له ژێر قه‌راری یاپیچی ئۆغڵۆدا دانا و خوازیاری ته‌ڤل بوونی حیزبی هوداپار و حیزبی دیموکراتی گه‌لان به‌و هاوپه‌یمانییه بوون.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون، بڕیاره شاندی هاوپه‌یمانیی کوردستان سبه‌ینێ 4ی مه‌ی 2018 له‌گه‌ڵ په‌روین بۆڵدان، هاوسه‌رۆکی حیزبی دیموکراتیکی گه‌لان وه‌کوو گه‌وره‌ترین حیزبی کوردیی تورکیا دیدار و گفتوگۆ بکات.
سه‌رچاوه: کوردستان 24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment