بهپێی ههواڵی کوردپرێس، له دوایین چالاكیی خۆی كه بەشداری کردن بوو لە پێنجەمین دیداری کارتۆنی قاهیرە کە لە رۆژانی 15 تا 25ی مانگی ئهیپڕیل لە کۆشکی هونەر لە خانەی ئۆپێرا ساز کرا، ئەم هونەرمەندە کوردە خەڵاتێکی ئەم دیدارە نێودەوڵەتیەی پێی بەخشرا.
هەندرێن خۆشناو سەبارەت بەم خەڵاتە نێودەوڵەتییە گوتی: ئەمە سێیەم جاره لهم فێستیڤاڵە كاریكاتێرییهی قاهیرە بەشداری بکەم و ئەم دیدارە بریتییە لە پڕبایەخترین و گەورەترین فێستیڤاڵی کاریکاتێری کە لە میسردا ساڵانە ساز بکرێت و کارەکانیش دابەش کرابوون بە سەر دوو تەوەردا وەرزش و تەوەری ئازاد.
جێی دڵخۆشی و شانازییە کە لە نێو (650) تابلۆی کاریکاتێری و کارتۆنی (350) هونەرمەند لە (68) وڵاتەوە خەڵاتێکی رێزلێنان بە هونەرمەندێکی کورد ببەخشرێت. من بە سێ کارتۆنی وەرزشی و دوو کارتۆنی ئازاد بەشداریم کردبوو و خەڵاتی رێزلێنانەکەش لە بواری وەرزشیەکە پێم بەخشرا هەرچەندە کە جێی دڵخۆشییه كاتێک كه کارەکانم بە لێژنە هونەرییەکاندا سەرکەوتووانە تێپەڕ دهبن و ڕەت ناکرێنەوە و لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکاندا نمایش دهکرێن لە تەک کاری هونەرمەندە جیهانیەکاندا کە خەڵاتیش بکرێین هەڵبەتە ئهو دڵخۆشکەرترە و هەست دەکەم کەوا ئەو جۆرە خەڵاتانە تەنیا بۆ من نییە بەڵکوو بۆ هەموو هونەرمەندانی کوردستانە.
سهرچاوه:PUKmedia
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment