ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ بردنی هه‌ر جۆره‌ میتینگی هه‌ڵبژاردنی تورکیا قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاماژه به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌ڵمانیا ڕێگه‌ نادات ئه‌و وڵاته‌ میتینگی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ببات و ده‌ڵێت: ئه‌مساڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمار و ئه‌ندامانی کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا میتینگی هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018 له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ نابه‌ن.

کوردپرێس، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ده‌ست که‌وتوون ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمار و ئه‌ندامانی کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌مساڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018 میتینگی هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌ڵمانیا ساز ناکه‌ن.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاماژه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌توانانی غه‌یر ئه‌ورووپی له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌کات و ده‌شڵێت: ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه‌ به‌ هیچ له‌ونێک دروست نییه‌ و هیچ خزمه‌تێک به‌ دیموکراسی ناکات. که‌سانێک که‌ له‌ هه‌ڵبژاردن به‌شداری ده‌که‌ن ده‌بێ بزانن به بۆنه‌ی‌ چ هۆکارێکه‌وه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان.

شایانی باسه‌؛ حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌ گشتپرسیی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیاش به‌ بۆنه‌ی هه‌ندێک هۆکاری ئه‌منییه‌وه‌ ڕێگه‌ی نه‌دا میتینگی هه‌ڵبژاردنی تورکیا له‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ بچێت که‌ ئه‌و کات ئه‌ردۆغان کاردانه‌وه‌یێکی توندی به‌و بابه‌ته‌ نیشان دا و ئه‌ڵمانیای به‌ "ئه‌ڵمانیای نازی" ناو برد.

جێگه‌ی ئاماژه‌پێکردنه‌ جگه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا، وڵاتانی هۆڵه‌ندا و نه‌مساش ڕوانگه‌یێکی ئیجابییان به‌ میتینگی هه‌ڵبژاردنی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌و وڵاتانه‌ نییه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13789

Your Comment

You are replying to: .
captcha