به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و دیداره‌دا سه‌رۆکی پیشه، کانزا و بازرگانیی ئێران جه‌خت له‌سه‌ر هاوکاریی ئابووریی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌ولێر و په‌ره‌پێدانی ئه‌و هاوکارییانه ده‌کاته‌وه و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: نابێت بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌کان چاوه‌ڕوانی ده‌وڵه‌تان بین. که‌رتی تایبه‌تی دوو وڵاته زۆر به‌هێزانه له‌م کۆنفڕانسه ئاماده بوونه و هیوادارم ئه‌م کۆبوونه‌وه ده‌ستپێکی ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه نوێکان بێت.
پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه 2015.05.02 به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، د. محه‌مه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داری وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عێراق، حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ باڵیۆزی پێشووی ئێران له عێراق، محه‌مه‌د شه‌یاح ئه‌لسوودانی وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق و ژماره‌یێک له وه‌زیر و به‌رپرسان، خاوه‌نكار و بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری هه‌ولێر كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابووریى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌رێمى كوردستان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
له‌و کۆنفڕانسه‌دا به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و ژووری بازرگانیی ئێران و عێراق تێیدا به‌شدار بوون.
به‌شداریی پارێزگارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌ڕێوه بردنی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌کان یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و کۆنفڕانسه ئابوورییه بوو که ده‌توانێت کارتێکه‌رییێکی زۆری له‌سه‌ر سامان‌پێدانی ده‌روازه‌کان و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی بازرگانی و بازرگانی پارێزگا دراوسێکان ببێت.
پارێزگارانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک، هه‌ڵه‌بجه و سه‌رکرده‌کانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و هه‌روه‌ها ژووری بازرگانی و چالاکوانانی ئابووری ئه‌و ناوچانه‌ش له کۆنفڕانسه‌که‌دا ئاماده بوون.
به‌رپرسانی حکومی و چالاکوانانی که‌رتی تایبه‌تی پارێزگاکانی به‌غدا، نه‌ینه‌وا و که‌رکووک له‌و کۆنفڕانسه‌دا به‌شدارییان کرد.
کۆنفڕانسی ئابووریی هاوبه‌شی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر ڕووداوێکی گه‌وره‌ی ئابوورییه که گرینگایه‌تییێکی زۆری له ڕووی ناسینه‌وه‌ی ده‌فرایه‌تی ئابووری و بازرگانی، گه‌شتیاری و سه‌رمایه‌دانه‌ریی هاوبه‌شه‌وه هه‌یه.
له‌و کۆنفڕانسه‌دا هه‌ندێک کۆبوونه‌وه‌ی لاته‌کی له‌ژێر ناوی ده‌فرایه‌تی سه‌رمایه‌دانه‌ریی هاوبه‌ش، کشتوکاڵ، پیشه، کانزا، بازرگانی و گه‌شتیاری به ئاماده‌بوونی به‌رپرسان و چالاکوانانی ئابووری به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه؛ قه‌باره‌ى ساڵانه‌ى ئالوگۆڕى بازرگانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران ده‌گاته 7 ملیار دۆلار كه زیاتر له 25%ى كۆى گشتیى هاورده‌كردنى هه‌رێمى كوردستان پێكده‌هێنێت که ئه‌مه جیا له فڕۆخانه‌كان و پارێزگاكانى خوارووى عێراق له‌خۆ ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه: باز نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment