کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ ناتوانێت بەرگریی لە ڕوانگەی نیشتمانی بکات

بەشی تورکیا- فاتح ئەریکان، کوڕی نەجمەدین ئەریکان سیاسەتوانی بەناوبانگی تورکیا لە وتەکانیدا ڕەخنەی توند لە ڕێککەوتنی نێوان پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەگرێت و دەڵێت: کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ کە دەڵێت عوسمانی زاڵمە ناتوانێت بەرگریی لە ڕوانگەی نیشتمانی بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فاتح ئەریکان سەرۆکی ئەنجومەنی نەجمەدین ئەریکان و و کوڕی نەجمەدین ئەریکان سیاسەتوانی بەناوبانگی توریکا لە وتەکانیدا ڕەخنەی توندی لە ڕێککەوتنی نێوان پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان گرت وتی: کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ کە دەڵێت عوسمانی زاڵمە و ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ڕێگاکەی ئێمە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان کەڵک وەربگرن ناتوانن بەرگریی لە ڕوانگەی نیشتمانی بکەن.

ئەم وتانە لە کاتێکدا دەوترێت کە 4 پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا، ئیی پارتی، پارتی سەعادەت و پارتی دیموکراتیک شەوی ڕابردوو لە دواهەمین دریداری چوار لایەنەی خۆیاندا لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی ڕێککەوتن و ئەمڕۆ بڕیارە پڕۆتۆکۆلی ئەو ئیئتیلافە گرینگە لە تورکیا واژۆ بکرێت.

سەرچاوە: هەواڵدەریی تایم تورک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13774

Your Comment

You are replying to: .
captcha