ئیئتیلافی چوار پارتەکە ڕکابەریی هەڵبژادرن بەهێزتر دەکات

بەشی تورکیا- دەوڵەت باخچه‌لی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا کاردانەوەی هەمبەر ئیئتیلافی چوار پارتی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا بۆ بەشداری لە هەڵبژادرنەکان پیشان دا و وتی: بڕیاری هاوپه‌یمانێتیی چوار پارته‌كه‌ سوودی بۆ وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په‌، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری هاوپه‌یمانێتیی چوار پارته‌كه‌ راشیگه‌یاند: "خێر و به‌ره‌كه‌تی پێوه‌بێت. كۆبوونه‌وه‌ی چوار پێنج پارت پێكه‌وه‌، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ پێكهاته‌یێكی به‌هێزی له‌و جۆره‌وه‌، ركابه‌رییێكی له‌وجۆره‌، پێمان وایه‌ سوودی بۆ وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت".

باخچه‌لی وتیشی: فراكسیۆنی پارته‌كه‌مان دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆ ده‌بێته‌وه‌ و بڕیاری فراكسیۆن ده‌دات. كاندیدی ئێمه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی چاو به‌ كاره‌كانی 'هاوپه‌یمانیی كۆمار'دا ده‌خشێنینه‌وه‌.

سەرچاوە: هەواڵدەریی تایم تورک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13773

Your Comment

You are replying to: .
captcha