زۆرینەی پەڕلەمانتارە کوردەکان ئامادە نین داراییەکانیان بخەنە ڕوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەڕلەمانی عێراق دەڵێت زۆرینەی پەڕلەمانتارە کوردەکانی خولی سێهەمی پەڕلەمان ئامادە نیین ڕێژەی داراییەکانی خۆیان بخەنە ڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس کاوە محەمەد لە پرێس کونفڕانسێکدا وتوویەتی زۆرینەی پەڕلەمانتارە کوردەکانی پەڕلەمانی عێراق فۆڕمی ڕاگەیاندنی ڕێژەی ماڵ و موڵکی خۆیان لە کۆتلەی نزاهە وچاودێریدا پڕ نەکردۆتەوە و ئامادە نیین ئەو کۆتلەیە ئاگادار بکەن لە ڕێژەی داراییەکانیان.

ناوبراو زیادی کرد: تێکڕای پەڕلەمانتارنی عێراق دەبێت ساڵانە ڕێژەی داراییەکانیان بەو کۆتلەیەی پەڕلەمان ڕابگەیێنن بەڵام پەڕلەمانتارە کوردەکان ئامادە نەبوون ئەو فۆڕمانە پڕ بکەنەوە.

شیاوی ئاماژەیە لە کۆی 64 پەڕلەمانتاری کوردی پەڕلەمانی عێراق تەنها ژمارەیێکی کەمیان ئامادە بوون داراییەکانیان بخەنە ڕوو بۆ ئەو کۆتلەیەی پەڕلەمان.

سەرچاوە: هەواڵدەریی عێراق (این)

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13767

Your Comment

You are replying to: .
captcha