بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غادە شمری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «موازین نیوز»دا زیادی کرد: سەرەڕای ئەوەی کە خولی ئێستاکەی پەرلەمان ئەمڕۆ سێشەمە کۆتایی پێهات، لە ئاستی چاوەڕوانیی خەڵکی عێراقدا نەبوو بەڵام لە باری یاسادانان، خزمەتگوزاری و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی لە خولی پێشوو باشتر بوو.
شمری وتیشی لەم خولەی پەرلەماندا ژمارەیێک لە بەرپرسان بە بۆنە تێوەگلانیان بە گەندەڵییەوە لەسەر کار لادراون و باشترین تایبەتمەندیی خولی سێهەمی پەرلەمان لێپرسینەوە لە ژمارەیێک لە بەرپرسانی عێراقی بوو.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment