باشترین تایبەتمەندیی خولی سێهەمی پەرلەمان لێپرسینەوە لە ژمارەیێک لە بەرپرسانی عێراقی بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ئیئتیلافی ئەهلی سونە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: خولی ئێستاکەی پەلەمانی عێراق لەچاو خولی پێشوودا لە باری یاسادانان و چاودێڕیدا باشتر بووە و باشترین تایبەتمەندیی ئەم خولە لێپرسینەوە لە ژمارەیێک لە بەرپرسانی عێراقی بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غادە شمری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «موازین نیوز»دا زیادی کرد: سەرەڕای ئەوەی کە خولی ئێستاکەی پەرلەمان ئەمڕۆ سێشەمە کۆتایی پێهات، لە ئاستی چاوەڕوانیی خەڵکی عێراقدا نەبوو بەڵام لە باری یاسادانان، خزمەتگوزاری و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی لە خولی پێشوو باشتر بوو.

شمری وتیشی لەم خولەی پەرلەماندا ژمارەیێک لە بەرپرسان بە بۆنە تێوەگلانیان بە گەندەڵییەوە لەسەر کار لادراون و باشترین تایبەتمەندیی خولی سێهەمی پەرلەمان لێپرسینەوە لە ژمارەیێک لە بەرپرسانی عێراقی بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13762

Your Comment

You are replying to: .
captcha