به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای لێدوانی ئه‌م دواییه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌باره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له کوردستانی سووریا و به دوای بڕیاری ئیمانۆئێل ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به ڕه‌وانه کردنی هێزی ئه‌و وڵاته بۆ باکووری سووریا ژماره‌ی هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له باکووری سووریا ڕۆژ له دوای ڕۆژ خه‌ریکه به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون گرووپێک له هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشتوونه‌ته حه‌سه‌که و له بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ڕه‌میلان جێگیر بوونه.
هه‌روه‌ها هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان له مه‌نبه‌ج باس له هه‌بوونی هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له پاڵ هێزه‌کانی سوپای ئه‌مریکا له مه‌نبه‌ج ده‌کات و هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نساش له گه‌شت لێدانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له مه‌نبه‌ج به‌شداری ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کان باس له به‌رز بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له مه‌نبه‌ج ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment