بهپێی ههواڵی کوردپرێس، كۆسرەت رەسوڵ لەمیانی بەشداری لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حیزبەكەی راشیگەیاند: وەک ئەوەی یەكێتی هاوسەنگی هێز دەپارێزێت، پێویستە ھەموو لایەنە كوردستانییەكانیش یەكڕیزی و كۆدەنگی نیشتمانیی كورد بپارێزن.
جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی ئەوەشی راگەیاندوووە: بۆ بەدیھێنانی دیموكراسی و ئاڵۆگۆڕی دەسەڵات بە دەنگدان، "یەكێتی قوربانی زۆری داوە و لەو پێناوەشدا رووبارێكی خوێنی بۆ دیموكراسی بەخشیوە".
كۆسرەت رەسوڵ داوای كردوووە، ھەمووان كار بكەن بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment