به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی قادر به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به كوردستان 24ی ڕاگه‌یاند: 22 بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌و ئاوارانه دابین كراوه كه سیسته‌می بایۆمه‌تریان ئه‌نجام داوه.
ناوبراو گوتيشى: "ئه‌وانه‌ش كه سیسته‌می بایۆمه‌تریان ئه‌نجام نه‌داوه ده‌بێت كارتی ده‌نگدانی ئه‌و پارێزگایه‌یان پێبێت كه له ناوخۆی عێراق هاتوون و له هه‌ولێر نیشته‌جێن و ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانیش به بێ ئامێری ئه‌لیكترۆنی به‌شێوه‌ی مه‌رجدار ده‌نگ ده‌ده‌ن.
شایانی باسه؛ بڕياره رۆژى (12ى ئايار/ مه‌ى 2018) پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه بچێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment