ئەمەریکا: تا سەرکەوتنی سیاسی لە سووریا دەمێنینەوە

به‌شی سووریا- وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕای‌گەیاند: تا لە ئاستی سیاسیدا نەگەینە رێکكەوتنێکی سەرکەوتووانە هێزە سەربازییەکانمان و هێزەکانی هاوپەیمان لە خاکی سوریا دەمێننەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا رای‌گەیاند: ویلایەتەیەکگرتوەکان بەدوای سەرکەوتنی سیاسی و دیپلۆماسییەوەیە لە سووریا و ترەمپ-یش کۆکە لەسەر ئەوەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەمان و هێزەکانی هاوپەیمان بەم نزیکانە لە خاکی سووریا نەکشێنینەوە.

روونی دەکاتەوە: یەکەم هەنگاویان ئەوەیە لە جەنگدا سەرکەوتوو بن و دواتر هەوڵی گەیشتن بە ئاشتی بدەن "بۆ ئەوەی لە سیاسەتدا سەرکەوتوو بین".

وتەکانی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە چەند جارێک ئاماژەى بە پێویستى گەڕانەوەى سەربازەکانیان لە سووریا کردوە بۆ ئەوەى بگەڕێنەوە ماڵ و وڵاتی خۆیان.

هاوکات تا ئێستا بەرپرسانی ئەمریکا و کۆشکی سپی چەند جارێک جەختیان لە مانەوەی سەربازەکانیان کردوووە لە خاکی سووریا و لێدوانەکانی وەزیری بەرگریی ویلایەتەیەکگرتوەکانیش ئاماژەیە بەوەی کە واشنتون نیازی نییە بەمزوانە سەربازەکانی لە خاکی سووریا بکشێنێتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13751

Your Comment

You are replying to: .
captcha