به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له په‌یامه‌که‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمدا هاتوووه حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی جیدی ده‌دات بۆ باشتر کردنی گوزه‌ران و ڕه‌خساندنی زیاتری ده‌رفه‌تی کار و خزمه‌تگوزاری و مافه‌کانیان و هانی که‌رتی تایبه‌تیش ده‌دات که به پشتیوانی و هاوکاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکوومه‌ت ڕه‌چاوی زیاتری ماف و داخوازییه‌کانی کرێکار بکه‌ن و خۆیان به به‌رپرسیار بزانن له به‌رده‌م پێداویستییه‌کانی کرێکاران و ڕه‌خساندنی که‌ش و ژینگه‌ی کار له ئاستێکی شیاوی سه‌رده‌میانه‌دا.
ده‌قی په‌یامه‌که:
به بۆنه‌ی 1ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکارانه‌وه، پیرۆزباییێکی گه‌رم له سه‌رجه‌م کرێکارانی کوردستان و جیهان ده‌که‌ین. ئه‌م ڕۆژه له مێژووی کرێکاراندا ڕۆژێکی پرشنگدار و پڕ به‌هایه بۆ داکۆکی کردن له ماف و خواسته‌کانیان. کرێکاران توێژێکی زیندووی خاوه‌ن ڕه‌نج و به‌رهه‌مهێنی کۆمه‌ڵگاکانیانن و له کوردستانیش ڕۆڵی گرنگ و کاریگه‌ریان له پرۆسه‌ی بنیاتنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی وڵات‌دا هه‌یه.
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به بایه‌خه‌وه له ڕۆڵ و پێگه‌ی ئه‌م توێژه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌ڕوانێت و په‌رۆشی ده‌سته‌به‌ر کردنی ماف و داخوازییه‌کانیانه و هه‌وڵی جیدی ده‌دات بۆ باشتر کردنی گوزه‌ران و ڕه‌خساندنی زیاتری ده‌رفه‌تی کار و خزمه‌تگوزاری و مافه‌کانیان و هانی که‌رتی تایبه‌تیش ده‌دات که به پشتیوانی و هاوکاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکوومه‌ت ڕه‌چاوی زیاتری ماف و داخوازییه‌کانی کرێکار بکه‌ن و خۆیان به به‌رپرسیار بزانن له به‌رده‌م پێداویستییه‌کانی کرێکاران و ڕه‌خساندنی که‌ش و ژینگه‌ی کار له ئاستێکی شیاوی سه‌رده‌میانه‌دا.
وێڕای ده‌ستخۆشیمان له سه‌ندیکای کرێکارانی کوردستان بۆ داکۆکی کردن و پشتیوانی‌یان له ماف و داخوازییه‌کانی ئه‌م توێژه گرنگه‌ی کۆمه‌ڵگا هیوادارین کاری زیاتر له خزمه‌تی خواسته‌کانیاندا بکه‌ن و به شێوه‌یێکی مه‌ده‌نی و یاسایی له هه‌وڵ و کۆششیان به‌رده‌وام بن و هه‌رچیش بكه‌وێته ئه‌ستۆى حكوومه‌ت درێخى ناكات.
به‌رز و پیرۆز بێت یه‌کی ئایار، ڕۆژی جیهانیى کرێکاران.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2018.05.01
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment