حیزبی دەسەڵاتگێڕی تورکیا دەنگی کورد لە دەست دەدات

بەشی جیهان- دوو خاوەن بیری سیاسەتی تورکیا بڕوایان وایە سیاسەتی چەند ساڵی ڕابردووی حیزبی دەسەڵاتداری داد و گەشە لە نێو خۆی تورکیا لە سەر پرسی سووریا وا دەکات کە ئەو کوردانەی بە شێوازی نەریتی پێشتر دەنگیان بە ئاکپارتی دابوو چیتر دەنگی نەدەنێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیا ڕۆژی 24ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت بەڵام ئەگەر هەیە کۆمەڵێک ڕووداوی ئەم دواییە کارتێکەریی هەبێت لە سەر دەنگی ئەو کوردانەی پێشتر بە شێوازی نەریتی دەنگیان بە حیزبی دەسەڵاتگێڕی ئاکپارتی دابوو. هەندێک لەو هۆکارانە ئەمانەن: ڕووداوەکانی پاش 2015، شکاندنی ئاگربڕی نێوان تورکیا و PKK، کوودەتای ئێئەنجامی 15ی جوولای و هێرشی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین.

ئاتیلا یاسیلادا توێژەری پەیمانگای گڵۆباڵ سۆرس پارتنەر بە VOAی وتووە: ستەم و بێدادی و پاکتاوی ڕەگەزی لە سووریا تەنها تۆمەت و پڕۆپاگەندەیە بەڵام دیارە کارتێکەریی دەبێت لە سەر دەنگی کورد.

ناوبراو ئەوەشی زیاد کردووە: بەگوێرەی ڕاپرسییەکان پارتی داد و گەشە توانیویەتی ڕای نەتەوەخوازەکان ڕاکێشێت بەڵام دەنگی کورد دەفەوتێنێت.

چەنگیز ئەکتار شرۆڤکاری سیاسییش تیشکی خستۆتە سەر لێکەوتە شکاندنی ئاگربڕی نێوان PKKو دەوڵەتی تورکیا و وتوویەتی: ڕاستە لە ناوچە کوردنشینەکان شەڕی دژ بە پەکەکە یان گرووپی دیکە ڕووی دا بەڵام ڕووخاندنی 5 یان 6 شار و شارۆچکەی کوردنشین کارتێکەریی دەبێت لە سەر دەنگی کورد چوونکە بێگومان ئەوانی پێ خۆشحاڵ نەبووە.

ناوبراو زیادی کردووە: زۆرینەی ئەو کوردە کونسێرڤاتیڤ و نەریتخوازانەی دەنگیان بە ئەردۆغان و پارتی داد و گەشە دەدا ناڕازین بەڵام دەبێت بزانین لە ئەنجامدا چۆن ئەو ناڕەزایەتییە دەبێت دژایەتی کردنی ئەردۆغان. ژمارەی کوردەکانی لایەنگری حیزبی دەسەڵاتداری تورکیا کە دەیانهەوێت دەنگ بە حیزبی کوردیی HDP دەدەن زۆر کەم دەبێت.

News Code 13745

Your Comment

You are replying to: .
captcha