به‌هه‌ده‌ردانی ملیۆنان دینار كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵیی گه‌وره‌ له‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: كه‌یسێكی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵیی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دهۆکی ئاشكرا كردوووه ‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ملیۆنان دینار به‌هه‌ده‌ر دراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 30ی نیسان جه‌مال كۆچه‌ر له ‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند كه‌ كه‌یسه‌ گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ له ‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دهۆک بوووه كه‌ ئه‌وان وه‌ک لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان به‌دواداچوونیان بۆ كردوووه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌وه‌شی وت: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كه‌ درێژه‌ی هه‌یه ‌و تا ئێستا ئاشكرا بوووه‌ كه‌ ملیۆنان دۆلار به‌و هۆیه‌وه‌ به‌هه‌ده‌ر دراوه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌ به‌دواداچوونی ته‌واو بۆ كه‌یسه‌كه‌ ده‌كه‌ن‌ و دوای ده‌رخستنی ڕاستی‌ و به‌ڵگه‌كان ڕاده‌ستی لایه‌نی دادگای ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكات له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13744

Your Comment

You are replying to: .
captcha