په‌رله‌مانتارێکی ئێران: ئه‌مڕۆ شاندێکی باڵای تاران سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات

به‌شی ئێران- په‌رله‌مانتارێک له‌ په‌رله‌مانی ئێران ئاشکرای ده‌کات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شاندێکی باڵای ئێران سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هه‌واڵده‌ریی ئیرنا له‌ زاری سه‌رچاوه‌یێکی په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه‌ بڵاوی کرده‌وه‌ شاندێکی باڵای ئێران که‌ پێکهاتوون له‌ وه‌زیری پیشه‌سازی و کانزاکان و بازرگانیی ئێران و هه‌ر دوو پارێزگاری تاران و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا هه‌روه‌ها حاکمی شاری پیرانشار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی گوڵان‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کان له‌ نێوان هه‌ر دوو لادا سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌ کۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆکانی نێوان هه‌ر دوو لا تایبه‌ت ده‌بێت به‌ تاوتوێ کردنی بابه‌تی ده‌روازه‌ سنورییه‌کان و وه‌به‌رهێنان و بازرگانی.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه‌ دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی شاندی ئێران و لێپرسراوانی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ هه‌ر دوو شاری پیرانشار و سه‌رده‌شت ده‌که‌وێته‌ باشووری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و به‌ درێژایی سنووری هاوبه‌شی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13736

Your Comment

You are replying to: .
captcha