به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌واڵده‌ریی ئیرنا له زاری سه‌رچاوه‌یێکی په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه بڵاوی کرده‌وه شاندێکی باڵای ئێران که پێکهاتوون له وه‌زیری پیشه‌سازی و کانزا‌کان و بازرگانیی ئێران و هه‌ر دوو پارێزگاری تاران و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا هه‌روه‌ها حاکمی شاری پیرانشار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی گوڵان به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان له نێوان هه‌ر دوو لادا سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه کۆبوونه‌وه و گفتوگۆکانی نێوان هه‌ر دوو لا تایبه‌ت ده‌بێت به تاوتوێ کردنی بابه‌تی ده‌روازه سنورییه‌کان و وه‌به‌رهێنان و بازرگانی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی شاندی ئێران و لێپرسراوانی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌وه له کاتێکدایه هه‌ر دوو شاری پیرانشار و سه‌رده‌شت ده‌که‌وێته باشووری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و به درێژایی سنووری هاوبه‌شی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment