ڕێکخه‌ری گشتیی گۆڕان: هه‌زار جاری‌تر ڕیفراندۆم بکرێ ده‌نگم به‌ڵێ ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى جڤاتى نيشتمانیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕای‌گه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى جڤاتى نيشتمانى و گشتى عومه‌ر سه‌يد عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتیی گۆڕان له‌ به‌رده‌م هه‌موو ئاماده‌بواندا به‌ ته‌حه‌دا و تووڕه‌بوونه‌وه‌ وتوويه‌تى پێم ئه‌ڵێن ده‌نگت داوه‌ به‌ به‌ڵێ ڕيفراندۆم و " به‌ڵێ"كه‌ی‌ به‌ سه‌رماندا شكاته‌وه‌ته‌وه‌ به‌ڵام پێتان ئه‌ڵێم نه‌ک جارێک هه‌زار جارى تر ئه‌نجام بدرێت ده‌نگ به ‌به‌ڵێ ده‌ده‌م.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ حاڵێکدا که‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رکرده‌کانی دژ به‌ به‌ڕێوه‌ بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان بوون و هۆشدارییان له‌سه‌ر لێکه‌وته‌کانی ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌دا و له‌ لێدوانه‌کانیان له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیان ده‌کرده‌وه‌ که‌ ڕیفراندۆم کێشه‌ی ئێستای هه‌رێمی به‌دواوه‌ بوووه‌ و ده‌بێ تاوانباران دادگه‌یی بکرێن ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له‌ پشتیوانیی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێکخه‌ری گشتیی گۆڕان له‌ ڕیفراندۆم ده‌کات.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که ‌نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت تایبه‌ت بۆ سنوور ميدياى ئاشكراى كرد: له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى جڤاتى نيشتمانى و گشتى عومه‌ر سه‌يد عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتیی گۆڕان له ‌به‌رده‌م هه‌موو ئاماده‌بواندا به ‌ته‌حه‌دا و تووڕه‌بوونه‌وه‌ وتوويه‌تى پێم ئه‌ڵێن ده‌نگت داوه‌ به ‌به‌ڵێ ڕيفراندۆم و " به‌ڵێ"كه‌یه‌ به ‌سه‌رماندا شكاته‌وه‌ته‌وه‌، پێتان ئه‌ڵێم نه‌ک جارێک هه‌زار جارى تر ئه‌نجام بدرێت ده‌نگ به‌ به‌ڵێ ده‌ده‌م.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤات سه‌باره‌ت به‌ كاردانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى به‌شداربوو بۆ قسه‌كانى ڕێكخه‌رى گشتى وتى: هيچ ئه‌ندامێكى جڤاتى نيشتمانى و گشتى وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه ‌و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوووه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ى جڤاتى نيشتمانى ئه‌و نهێنیه‌شی ئاشکرا کرد که ‌له ‌كاتى بڕيارى جڤاتى نيشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕێكخه‌رى گشتى هه‌وڵى داوه ئه‌ندامان‌ ڕازی بكات ده‌نگ به ‌به‌ڵێ بده‌ن به‌ڵام جڤات ڕه‌تى كرد‌ۆته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد هه‌رچه‌ند جڤات ڕه‌تى كردوووه‌ به‌ڵام به‌يانيه‌كه‌ى عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له ‌ڕێگه‌ی ميدياكارێكى حزبه‌که‌یه‌وه‌‌ سه‌رجه‌م ميدياكان ئاگادار ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ عومه‌ر سه‌يد عه‌لى كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى ده‌كات له‌ كاتى ده‌نگدان.

ئه‌وه‌شى خسته ‌ڕوو مه‌به‌ستی سه‌يد عه‌لی بۆ ئه‌وه‌ بوو کار له‌ ڕای گشتى بکات و ئه‌ندام و لايه‌نگرانى گۆڕان ده‌نگ به ‌به‌ڵێ بۆ ڕيفراندۆم بده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13735

Your Comment

You are replying to: .
captcha