پارتی و یه‌کێتی هه‌موو پایه‌کانی ده‌وڵه‌تی کوردییان ڕووخاندوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قادری حاجی عه‌لی ڕای‌گه‌یاند: پارتی و یه‌کیتی کوردایه‌تییێکی فشه‌ به‌ خه‌ڵک ده‌فرۆشنه‌وه‌ و ئه‌وان بوونه‌ته‌ هۆی ڕووخانی هه‌موو پایه‌کانی ده‌وڵه‌تی کوردی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قادری حاجی عه‌لی سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ میانی بانگه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا له‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان ‌و قه‌ره‌داخ ‌و بناری‌ به‌مۆ ‌و باوه‌نور له‌ وتارێکدا وتی: پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌ به‌ كرده‌وه‌كانیان له‌ به‌غدا ‌و هه‌رێم هه‌میشه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی‌ كه‌سی‌ ‌و بنه‌ماڵه‌یی ‌و حیزبی‌ كاریان كردوووه‌ ‌و هۆكاری‌ سه‌ره‌كیی‌ شكاندنی‌ شكۆی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بو‌ون.

ناوبراو وتیشی: له‌ ماوه‌ی‌ ٢٧ ساڵی‌ حكومڕانیاندا ئه‌و دوو حیزبه‌ به‌ به‌رنامه‌ كاریان بۆ ڕووخاندنی بناغه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ كردوو‌وه كه‌چی‌ كوردایه‌تی‌ فشه‌ به‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌فرۆشنه‌وه.

سه‌رچاوه‌: لڤین پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13710

Your Comment

You are replying to: .
captcha