نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ دانیشتوووانی هه‌ولێر دابین ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ڕای‌گه‌یاند: بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی سه‌ره‌كیی پاڵاوتنی ئاویان ته‌واو كردوووه‌ له‌ ناحیه‌ی ڕه‌واندز كه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 33 هه‌زار كه‌س دابین ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یێكی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوووه‌ "به‌ پشتیوانیی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، به‌رنامه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ و به‌ده‌نگه‌وه‌ چوونی قه‌یران له‌ عێراق سه‌ر به‌ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان‌ بۆ په‌رپێدانی پارێزگای هه‌ولێر، پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاوه‌كه‌یان نوێ كرده‌وه‌ به‌ بینادنانی وێستگه‌یێكی تڕومپا و بۆری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ و یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی ئاو".

ئاشلی كاڕل به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ و به‌ده‌نگه‌وه‌ چوونی قه‌یران له‌ عێراق سه‌ر به‌ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان‌ ڕای‌گه‌یاند؛ "یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ چاک كردنه‌وه‌ له‌ پاش قه‌یران بریتییه‌ له‌ زامن كردنی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان‌ بۆ خه‌ڵكی، به‌رنامه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ و به‌ده‌نگه‌وه‌ چوونی قه‌یران له‌ عێراق كار بۆ گه‌یشتن به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان زیاتر ده‌كات و ژیانی كۆمه‌ڵگای دۆخناسكه‌كان باشتر ده‌كات له‌ هه‌موو عێراقدا".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "له‌ ڕێی به‌خشینی به‌خشه‌ره‌كانه‌وه‌ به‌رنامه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی قه‌یران له‌ عێراق سه‌ر به‌ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان‌ زیاتر له‌ 30 پڕۆژه‌ی نوێی ژێرخانی به ‌گه‌ڕ خستوووه‌ له‌ هه‌موو وڵاته‌كه‌دا".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13701

Your Comment

You are replying to: .
captcha