به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حیزبی ئۆپۆزیسیۆنی دای لینکه‌ی ئه‌ڵمانیا پڕۆژهیاسایێکی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته کردوووه و خوازیاری قه‌ده‌غه کردنی فرۆش و ناردنی چه‌ک بۆ سێ وڵاتی عه‌ره‌بستان، تورکیا و ئیمارات بوووه.
له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا هۆکاری قه‌ده‌غه کردنی فرۆشی چه‌ک به‌و سێ وڵاته نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به هه‌لقۆستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه له‌وان هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی کوردی سووریا به به‌کارهێنانی ده‌بابه‌ی لئۆپاردی ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یێندراوه.
له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندکرانی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه، تێکڕای مامه‌ڵه پێشوووهکانی فرۆشتنی چه‌کی ئه‌ڵمانیا به تورکیا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ناردنی چه‌ک قه‌ده‌غه ده‌کرێت.
ژماره‌یێک له حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌ڵمانیا له مانگی جانیڤێریی 2018 –که تورکیا ئۆپه‌راسیۆنی داگیر کردنی ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له سووریای ده‌ست پێ‌کرد- نیگه‌رانیی خۆیانیان سه‌باره‌ت به هاوکاریی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی ناردنی چه‌ک بۆ وڵاتی تورکیا بوون.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment