ئەگەر هەیە فرۆشتنی چه‌کی ئه‌ڵمانیا به‌ تورکیا بوه‌ستێندرێت

به‌شی جیهان- حیزبی ئۆپۆزیسیۆنی دای لینکه‌ی ئه‌ڵمانیا پڕۆژه‌یاسایێک ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات که‌ له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا داوا کراوه‌ فرۆشی چه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ تورکیا بوه‌ستێندرێت به‌ بۆنه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌کانه‌ دژ به‌ کوردی سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حیزبی ئۆپۆزیسیۆنی دای لینکه‌ی ئه‌ڵمانیا پڕۆژه‌یاسایێکی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ کردوووه‌ و خوازیاری قه‌ده‌غه‌ کردنی فرۆش و ناردنی چه‌ک بۆ سێ وڵاتی عه‌ره‌بستان، تورکیا و ئیمارات بوووه‌.

له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا هۆکاری قه‌ده‌غه‌ کردنی فرۆشی چه‌ک به‌و سێ وڵاته‌ نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به‌ هه‌لقۆستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ له‌وان هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی کوردی سووریا به‌ به‌کارهێنانی ده‌بابه‌ی لئۆپاردی ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یێندراوه‌.

له‌ ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندکرانی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌، تێکڕای مامه‌ڵه‌ پێشوووه‌کانی فرۆشتنی چه‌کی ئه‌ڵمانیا به‌ تورکیا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و ناردنی چه‌ک قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت.

ژماره‌یێک له‌ حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌ڵمانیا له‌ مانگی جانیڤێریی 2018 –که‌ تورکیا ئۆپه‌راسیۆنی داگیر کردنی ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له‌ سووریای ده‌ست پێکرد- نیگه‌رانیی خۆیانیان سه‌باره‌ت به‌ هاوکاریی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی ناردنی چه‌ک بۆ وڵاتی تورکیا بوون.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13697

Your Comment

You are replying to: .
captcha