گوڵبژێرێک لە شیعرەکانی بەختیار عەلی کرایە فارسی

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- گوڵبژێرێک لە شیعرەکانی بەختیار عەلی شاعیر و ڕۆماننووسی کورد لە لایەن یەکێک لە وەرگێڕە ناسراوەکانی کوردستانی ئێرانه‌وه‌ کرایە فارسی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕەزا کەریم‌موجاور وەرگێڕی خەڵکی بۆکان لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردۆتەوە کە کتێبی "دواجار دێمەوە لات ئەوە چارەنووسمە" کە گولبژێرێکە لە بەرهەمە شیعرەکانی بەختیار عەلی، وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی و لە هەفتەکانی داهاتوودا و هاوکات لەگەڵ کرانەوەی پیشانگەی نێودەوڵەتیی تاران چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

ئەو وەرگێڕە کوردە ئاماژەی بەوەش کردوووە کە ئەو کتێبە لە لایەن "وەشانگەی کۆڵەپشتی" لە تاران چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ڕەزا کەریم موجاور یەکێک لە وەرگێڕە ناسراو و چالاکەکانی کوردە کە هەتا ئێستا زیاتر لە 20 بەرهەمی شیعر، ڕۆمان و چیرۆکی هاوچەرخی نووسەرانی کوردستانی عێراق و ئێران وەک: "شێرزاد حەسەن، فەرهاد پیرباڵ، بەختیار عەلی، لەتیف هەڵمەت، عەبدوڵڵا پەشێو، جەبار جەماڵ غەریب، شێرکۆ بێکەس، قوباد جەلی‌زادە، عەتا نەهایی و..." بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێڕاوە.

زۆربەی ڕۆمان و چیرۆکەکانی بەختیار عەلی لە لایەن سێ وەرگێڕی کورد (مەریوان هەڵەبجەیی، عەباس مەحموودی و ڕەزا کەریم موجاور)ەوە کراونه‌تە فارسی و لە ناو کۆمەڵگەی ئەدەبی فارسیش پێشوازییێکی زۆری لێ کراوە.

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13688

Your Comment

You are replying to: .
captcha