برای پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە و ئیبراهیم تاتڵیسس بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیان

به‌شی تورکیا- نامیک ساکیک، برای پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە شاره‌وانی پێشووی ئاگری له‌ بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی مووش و ئیبراهیم تاتڵیسس گورانیبێژی ناوداری کوردی تورکیا له‌ بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌زمیر بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نامیق ساکیک، برای سری ساکیکی شارەداری پێشووی شاری ئاگریی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (بەدەپە) و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە رایگەیاندوووە، لەسەر لیستی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا کاندید دەکات.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ سری ساکیک لە رۆژی 1/3/2017 بە بڕیاری حکوومەتی تورکی لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئاگری بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی، دوور خرایەوە.

هه‌روه‌ها ڕاپۆرتگه‌لێک بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ که‌ ده‌رده‌خات ئیبراهیم تاتڵیسس گورانیبێژی ناوداری کوردی تورکیا له‌ بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌زمیر له‌ لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا خۆی کاندید کردوووه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه؛ پارتی داد و گه‌شه‌ پاش لێکدانه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و پالێوڕاوانه‌ بڕیاری یه‌کلایی له‌ ژێر ناوی لیستی پارتی داد و گه‌شه‌ بڵاو ده‌کات و پالێوڕاوانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018 ڕاده‌گه‌یێنێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13684

Your Comment

You are replying to: .
captcha