عه‌بادی: شێوازی سه‌دام به‌کار ناهێنین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کورد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: حكوومه‌تی عێراق شێوازه‌كانی سه‌دام به‌ كار ناهێنێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كورد دوای ڕیفراندۆم.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م قسانه‌ی عه‌بادی له‌ میانه‌ی كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ پشتگیری له‌ هاوپه‌یمانیی "نه‌سر" له‌ پارێزگای دیاله‌ هاتوون و له‌ لێدوانه‌كه‌یدا وا پیشانی دا كه‌ پیاوه‌تی له‌گه‌ڵ كورد كردوووه‌ كه‌ له ‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم وه‌ک ڕژێمی به‌عس په‌نای بۆ كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بردوووه‌ و گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی كورد ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام دا حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی بۆ پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر به‌ كورد نه‌برد" به ‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بكات كه‌ ڕیفراندۆم خواستی 93%ی خه‌ڵكی كوردستانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی نیشان داوه‌.

عه‌بادی گوتیشی: "به‌ بێ ئه‌وه‌ی سته‌م له‌ هیچ كه‌سێک بكه‌ین یاسامان له‌ كه‌ركووک چه‌سپاند و هه‌تا سته‌م له‌ داعشیش ناكه‌ین به‌ڵام ئه‌وان خۆیان سته‌مكارن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13681

Your Comment

You are replying to: .
captcha