به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م قسانه‌ی عه‌بادی له میانه‌ی كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ پشتگیری له هاوپه‌یمانیی "نه‌سر" له پارێزگای دیاله هاتوون و له لێدوانه‌كه‌یدا وا پیشانی دا كه پیاوه‌تی له‌گه‌ڵ كورد كردوووه كه له ئه‌نجامی ڕیفراندۆم وه‌ک ڕژێمی به‌عس په‌نای بۆ كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی كوردستان نهبردوووه و گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی كورد ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام دا حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی بۆ پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر به كورد نه‌برد" به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه بكات كه ڕیفراندۆم خواستی 93%ی خه‌ڵكی كوردستانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی نیشان داوه.
عه‌بادی گوتیشی: "به بێ ئه‌وه‌ی سته‌م له هیچ كه‌سێک بكه‌ین یاسامان له كه‌ركووک چه‌سپاند و هه‌تا سته‌م له داعش‌یش ناكه‌ین به‌ڵام ئه‌وان خۆیان سته‌مكارن".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment