ڕۆحانی له‌ مه‌راسیمی ڕێزلێنانی کرێکاریشدا هیچی پێ نه‌بوو

به‌شی ئێران/ کوردی- له‌ پێته‌ختی ئێران ڕێوڕه‌سمێک بۆ ڕێزلێنانی کرێکاران و یه‌که‌ نموونه‌کانی کار به‌ڕێوه‌ چوو و سه‌رۆک کۆماری ئێرانیش به‌شداری مه‌راسیمه‌که‌ بوو و له‌ لێدوانێکدا هیچ موژده‌یێکی به‌ کرێکار نه‌دا و ته‌نها وتی هیواتان به‌ داهاتوو بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ڕای‌گه‌یاند: به‌ کوێری چاوی حه‌سوودان 41هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی به‌شکۆتر له‌ هه‌موو ساڵێک ئاهه‌نگی بۆ ده‌گیرێت.

ناوبراو که‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرا له‌و ڕۆژه‌دا موژده‌یێکی دڵخۆشکه‌ری بۆ کرێکارانی ئێران پێ بێت ته‌نها ئه‌وه‌ی وت که‌ هیواتان به‌ داهاتوو بێت چوونکه‌ ته‌نها هیوایه‌ وره‌ و شادی ده‌به‌خشێت.

سه‌رله‌به‌ری قسه‌کانی ڕۆحانی ئه‌وه‌ بوو که‌ گه‌ل هیوای به‌ داهاتوو بێت و ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانه‌نیشت.

ڕۆحانی گوتیشی: گریمان ساڵی داهاتوو ساڵێکی دژوارتر بێت خۆ ناکرێت هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ دانیشین خه‌م دامانبگرێت به‌ڵکوو ده‌بێت هیوامان به‌ ڕه‌حمی خوا بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13680

Your Comment

You are replying to: .
captcha