کوردپرێس:
جووتیارانی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا لەبارەی دابەزینی ڕێژەی ئاوی ڕووباری فورات لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا هۆشدارییان داوە.
دانیشتووانی ناوچەکە نیگەرانییان لەبارەی ناسەقامگیربوونی ناوچەکە بە هۆی دابەزینی ئاستی ئاو دەربڕیوە و داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە گوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ئاستی ئاوەکەی ڕووباری فورات زیاد بکات.
بەرپرسانی تورکیا تا ئێستاش لەبارەی ئەوەی کە بەردانەوەی ئاوی فوراتیان بۆ سووریا کەم کردۆتەوە هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە بەڵام بە عەرەب نیوزیان وتووە تورکیاش گیرۆدەی وشکەساڵی و کەم بوونەوەی ڕێژەی باران و بەفر بووە و هەر بەو بۆنەیەشەوە بەڕێوەبەرایەتیی کەرتی ئاو لەو وڵاتەدا تووشی کێشە بووە.
Your Comment