ئه‌مریکا هه‌بوونی هێزی فه‌ڕه‌نسی له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌

به‌شی جیهان- وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا باس له‌ ڕه‌وانه‌کردنی هێزی تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ده‌کات به‌ مه‌به‌ستی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ کورد و هێزه‌کانی ئه‌مریکا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌یمز ماتیز وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ کۆنگرێسمانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ڕای‌گه‌یاند: فه‌ڕه‌نسا له‌ دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی خۆی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا کردوووه‌ واتا شوێنێک که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا تێیدا جێگیر بوونه‌.

سوپای فه‌ڕه‌نسا به‌ بێ ئاماژه‌ به‌ زیاد بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌کانیان له‌ سووریا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: له‌م حه‌فته‌یه‌دا دۆخه‌که‌ له‌ چاو ماوه‌ی ڕابردوو گۆڕانێکی به‌ سه‌ردا نه‌هاتوووه‌ و له‌ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هێزی هاوپه‌یمانان یارمه‌تی به‌ هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا ده‌ده‌ن بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش.

سه‌رچاوه‌یێکی دیپلۆماتیکی فه‌ڕه‌نسا به‌ دیفنس پۆستی ڕاگه‌یاند ئه‌وله‌وییه‌تێکی فه‌ڕه‌نسا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه‌.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو‌ سه‌رچاوه‌ کورده‌کان به‌ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فاکس نیووزیان ڕاگه‌یاندبوو فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هه‌ریه‌کیان نزیک به‌ 200 هێزیان له‌ باکووری سووریا جێگیر کردوووه‌ که‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌ کوردییه‌کانه‌.

هه‌روه‌ها ڕۆژی 29ی مارچی 2018 نوێنه‌رانی کوردی سووریا پاش دیدار له‌گه‌ڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن ڕایان‌گه‌یاند که‌ فه‌ڕه‌نسا به‌ڵێنی داوه‌ هێزێکی زیاتر ڕه‌وانه‌ی مه‌نبه‌ج بکات که‌ تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی داگیر کردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کردوووه‌ و چوار ڕۆژ دواتر ڕێزان گلۆ به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازیی کوردی سووریا ڕای‌گه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا له‌ مه‌نبه‌ج ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

محه‌مه‌د ئه‌بووعادڵ فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌جیش به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ هێزی هاوپه‌یمانان هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر مه‌نبه‌ج به‌ هه‌ند وه‌رناگرێت و ده‌یانه‌وێت بنکه‌کانیان له‌و ناوچه‌یه‌ به‌هێز بکه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی دیفنس پۆست

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13679

Your Comment

You are replying to: .
captcha