به‌غدا ده‌رمان ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كات..واده‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌غدا به‌ڵێنی‌ ناردنی‌ ده‌رمان بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌دات و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی حكوومه‌تی‌ هه‌رێمیش زانیاری‌ زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات و وته‌بێژی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت: "تا وه‌كوو مانگی شه‌ش، ده‌رمانی پێویست ده‌گاته‌ هه‌رێم".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د.خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی‌ هه‌رێم به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌ڵێنی داوه‌، تا مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ، بڕێک ده‌رمانی پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم بنێرێت و كێشه‌ی كه‌می ده‌رمان تا ماوه‌یێک چاره‌سه‌ر بكات".

وتیشی‌: "تا وه‌كوو به‌غدا ئه‌و بڕه‌ ده‌رمانه‌ ده‌نێرێت كه‌ ماوه‌ی مانگێكی ماوه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی‌ هه‌رێم له ‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتیه‌كانی‌ ته‌ندروستیه‌وه‌ ده‌رمان به ‌گوێره‌ی پێویستی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كڕێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هیچ كێشه‌یێک ڕوو نه‌دات".

د.خاڵس قادر باسی له‌وه‌ش كرد: "دوای‌ هاتنی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق بۆ هه‌رێم و به‌ڵێنی ناردنی ده‌رمان بۆ هه‌رێم به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام ناردنی ده‌رمان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكوو به‌ به‌شبه‌ش ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێم".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13668

Your Comment

You are replying to: .
captcha