ڕاپۆرتی فرۆشتنی بۆریی هەناردەی نەوت ڕەت دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاژانسێکی جیھانی باس لە فرۆشتنی بۆریی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بە ڕۆسنەفت بە بڕی زیاتر لە ملیارێک دۆلار دەکات، بەڵام وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ڕێکەوتنەکەی ھەرێم و ڕۆسنەفت ڕەت دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «بغداد الیوم»دا فرۆشتنی بۆریی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بە کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕووسی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: کۆمپانیایێکی ڕووسی لەو بۆریانەدا سەرمایەی داناوە و ئەو هێڵە بۆریە بە ڕووسیا نەفرۆشراوە.

دزەیی زیادی کرد: ڕێککەوتننامەکان بە ئاگاداریی دەوڵەتی فیدراڵ و بەپێی دەستووری عێراق واژۆ کراوە.

شایانی باسە ڕۆژنامەی «العربی» لەندن پێشتر نووسیی بووی: ڕووسیا بۆریی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا بە بڕی زیاتر لە ملیارێک دۆلار کڕیووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13662

Your Comment

You are replying to: .
captcha