عەبدوڵڵا گویل لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا کاندید نابێت

بەشی تورکیا- عەبدوڵڵا گیول سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا ڕایگەیاند: لە هەڵبژاردنی داهاتوودا خۆی بۆ سەرۆکایەتیی تورکیا کاندید ناکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا گیول لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەنووسیدا کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەچو، وتی: "گەیشتووم بەوپەڕی ئەوەی دەکرێت مرۆڤێک پێی بگات، بۆیە هیچ ویستێکم نییە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتیی تورکیا".

عەبدوڵڵا گول وتیشی: لەلایەن سەرۆکی حزبی سەعادەوە ناوی وەکوو کاندید هاتووە، ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی، ئەگەر کۆدەنگی لەسەری هەبێت، بیرێک لەوە دەکاتەوە، بەڵام ئۆپۆزسیۆن لەسەر کاندید کردنی ڕێک نەکەوتوون، بۆیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کاندید نابێت.

ناوبراو جەختی لە پابەندبوونی خۆی بەو بنەمایانەوە کردەوە کە حزبی داد و گەشە لەسەری دامەزراوە و وتی: کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکیش نییە.

بڕیارە لە ٢٤ی جوونی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا بەڕێوەبچێت، ئەو حزبانەشی مافی بەشدارییان هەیە بریتین، لە داد و گەشە، هەدەپە، تورکیای سەربەخۆ، پارتی گەلی کۆماری، پارتی نەتەوەپەرست، دیموکراتی لەگەڵ سەعادە و چوار پارتی تر.

سەرچاوە: کەناڵی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13657

Your Comment

You are replying to: .
captcha