به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له كاژێر 13:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27-4-2018 شه‌ڕ و پێكدادانێكی چڕ له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەکەکە و سوپای توركیا له سنووری پێنج گوندی شارۆچكه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به قه‌زای سۆران دەستیپێکرد و به‌هۆیه‌وه گونده‌كانی لێلكان، خه‌لیفان، گۆره‌شا، تاره‌كان و ناومێرگان چۆڵ بوون و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ی سیده‌كان و ده‌ورووبه‌ری بوونەته‌وه.
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی سیده‌كان به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند: "له شه‌وی رابردووه‌وه فڕۆكه‌ی چاودێری توركیا بۆ خوله‌كێک ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی جێنههێشتوووه و له كاژێر 12:00ی نیوەڕۆشه‌وه به تۆپه دوور هاوێژه‌كانی، ناوچه‌كه تۆپباران ده‌كات".
ئیحسان چەلەبی گوتی: "له كاژێر 13:30 خوله‌ک سه‌ربازانی توركیا ویستوویانه خاكی هه‌رێمی كوردستان ببەزێنن لە ئەنجامدا رووبه‌ڕووی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوانیاندا به‌رپا بوووه، شه‌ڕه‌كه ئێستا نزیک گونده‌كانی لێلكان و خه‌لیفان بووەته‌وه و به‌هۆشیه‌وه وێڕای ئه‌و دوو گونده، گوندەکانی گۆره‌شان، تاره‌كان و ناومێرگان چۆڵ بوون".
بە گوتەی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان، ئێستا توركیا به دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردوومانی ناوچه‌كان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه ترس و دڵهڕاوكێیێکی زۆر لای دانیشتووانی ئەم ناوچەیە دروست بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment