کوردپرێس، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له شارى كه‌ركووكه‌وه به "میلله‌ت" دراون، پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه "حه‌یده‌ر عه‌بادى" سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته كهرکووک.
ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ى "حه‌یده‌ر عه‌بادى" بۆ شارى كه‌ركووک به‌شداری كردنه له رێوڕه‌سمى بانگه‌شه‌كردن بۆ لیستى نه‌سڕ بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
له رێكه‌وتى 14ى 4ى 2018ه‌وه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق دهستیپێكردوووه و له رێكه‌وتى 15ى 4ى 2018شه‌وه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه له هه‌رێمى كوردستان دهستیپێكردوووه و وابڕیاره رێكه‌وتى 12ى 5ى 2018، هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment