٢٨ نیسان ٢٠١٨ - ١٣:١٩
عه‌بادى گه‌یشته‌ كه‌ركووک

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 28ى ئه‌یپڕیڵی 2018، "حه‌یده‌ر عه‌بادى" سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته‌ شارى كه‌ركووک.

کوردپرێس، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ شارى كه‌ركووكه‌وه‌ به‌ "میلله‌ت" دراون، پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ "حه‌یده‌ر عه‌بادى" سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته‌ كه‌رکووک.

ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى "حه‌یده‌ر عه‌بادى" بۆ شارى كه‌ركووک به‌شداری كردنه‌ له‌ رێوڕه‌سمى بانگه‌شه‌كردن بۆ لیستى نه‌سڕ بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.

له‌ رێكه‌وتى 14ى 4ى 2018ه‌وه‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌ستی‌پێكردوووه‌ و له‌ رێكه‌وتى 15ى 4ى 2018شه‌وه‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستی‌پێكردوووه‌ و وابڕیاره‌ رێكه‌وتى 12ى 5ى 2018، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13649

Your Comment

You are replying to: .
captcha