گفتوگۆی کورده‌کان و ئه‌هلی سوننه‌ له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕ کردنی پۆسته‌ حکوومییەکان ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ر جۆره‌ ڕێککه‌وتن و گفتوگۆی نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کان و ئه‌هلی سوننه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕ کردنی پۆستی سه‌رکۆماری له‌گه‌ڵ پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ قۆناغی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د عوسمان به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی وت: قسه‌کردن له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن کورده‌کان و ڕاده‌ست کردنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌ به‌ ئه‌هلی سوننه‌ هێشتا قسه‌یێکی میدیایییه‌. تاکوو ئێستا له‌ نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کان و ئه‌هلی سوننه‌ هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتن و گفتوگۆیێک له‌سه‌ر ئاڵوگۆر کردنی ئه‌و دوو پۆسته‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌بێ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا له‌ نێوان کورد، شیعه‌ و ئه‌هلی سوننه‌ هه‌ندێک دانووستان ئه‌نجام بدرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13643

Your Comment

You are replying to: .
captcha